فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت لە مەهاباد
یەکشەممە ۲۲-۱۱-۱۴۰۲   |  11-02-2024

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەردەشت و دانیشتووی شاری مەهاباد بە ناوی حسێن ئیبراهیمی، ماوەی ١١ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە مەهاباد دەستبەسەر کراوە و هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حسێن ئیبراهیمی تەمەن ٤٤ ساڵی خەڵکی شاری سەردەشت و دانیشتووی شاری مەهاباد، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ئیبراهیمی، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە لەسەر چارەنووسی، لە باری یاسایی و هەروەها هۆکاری دەستبەسەرکردنی حسێن، هیچ ئاکامێکی نەبووە و ناوەندە دادوەری و ئەمنییەکانیش ئامادەی وەڵامدانەوەی ئەو بنەماڵەیە نەبوون. جێگای ئاماژەیە، حسێن ئیبراهیمی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕێبەندان، لە شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.