فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان
پێنجشەممە ۰۸-۰۹-۱۴۰۳   |  28-11-2024

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “هیوا بەهین”، دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای ئەمشارە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیاریەکان، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، تا ئێستا دامودەزگا ئەمنییەکان هیچ جۆرە زانیاری و ڕوونکردنەوەیەکیان لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم هاووڵاتییە نەداوە و لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەشی بێبەشیان کردووە.