دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان
چوارشەممە ۱۴-۰۹-۱۴۰۳   |  04-12-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی سەرماوەز، هاووڵاتییەک بە ناوی “سۆران یوسفی” خەڵکی ئاوایی “سڵامەت” سەر بە شاری بۆکان، لە لایەن هێزه ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، سۆران یوسفی بەبێ هیچ هۆکارێک لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە و تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.