دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕەبەت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
پێنجشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۴   |  15-05-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی هەینی ١٩ی گوڵانی ١٤٠٤، فەرەیدوون تۆبەكار خەڵكی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەر كراوە. بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی تۆبەكار، دوای تێپەڕینی شەش ڕۆژ لە دەستبەسەركرانی ئەم هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، شوێنی ڕاگرتن و هەروەها تۆمەتە سەپێندراوەكان لە دژی ئەم هاووڵاتییە بڵاونەکراوەتەوە.