فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری بۆکان
چوارشەممە ۰۵-۱۰-۱۴۰۳   |  25-12-2024

ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بەناوی “کاوە ئۆستوار” دانیشتووی گوندی “عەباس ئاوا”ی سەر بەم شارە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆئمەتانەی کە دراوەتە پاڵی و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە، هەمان ڕۆژ دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی هێمن بەهرامی” تەمەن ٣٦ ساڵ و “سۆران ئەرشەد”، خەڵکی گوندی» گڵۆڵانی سەروو»، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوونەوە.