فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری بۆکان
یەکشەممە ۱۵-۰۴-۱۴۰۴   |  06-07-2025

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەمشارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و لەگەڵ تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ زانیاریەکی ورد لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست نییە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سادق زەند، خەڵکی گوندی “برایم ئاوا”ی سەر بە شاری بۆکان، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی ناوبراو لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.