دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری بانە
هەینی ۳۱-۰۵-۱۴۰۴   |  22-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ۲۹ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئومید ئەحمەدپوور هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «سێوچ»ی سەر بە شاری بانە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرا.
ئومید ئەحمەدپوور دوای ئەوە دەستبەسەر کراوە کە هۆشیار شەعبانی لەکاتی لێخۆڕینی ئۆتۆمبیلی ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و دواتر دەستبەسەرکراوە. جێگای ئاماژەیە، هێزەکانی ئیتلاعات تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هوشیار شەعبانی کردووە و لە کاتێکدا کە لاقی ئەو چالاکە مەدەنییە بە سێ گوللە پێکرابوو، دەستبەسەریان کردووە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.