فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە کامیاران
یەکشەممە ۲۳-۰۶-۱۴۰۴   |  14-09-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ۱۷ی خەرمانانی ١٤٠٤، “سۆران موزەفەری” تازەلاوی خەڵکی شاری کامیاران لەو شارە دەستبەسەر کرا.
بەردەوامیی دەستبەسەرکرانی سۆران موزەفەری لەحاڵێکدایە کە ئەو تازەلاوە تووشی نەخۆشیی شەکرەیە و بەشێوەی بەردەوام دەرزیی ئەنسۆلین لێدەدات. لە لایەکی دیکەوە، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا پێنج تازەلاوی دیکەی خەڵکی کامیاران بەناوەکانی “پەیام حسێنی، ئەوراز زەمانی، بێهرووز ڕەشیدی، ئیحسان سەبووری و کاوان سەبووری” لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون. سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتیانە تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر بارودۆخی ڕاگرتن، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو شەش تازەلاوە و چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە و ئەوە نیگەرانیی زیاتری بنەماڵەکانیانی بەدواوە بووە.