فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە ئاوایی بڵوانئاوا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
چوارشەممە ۲۸-۰۶-۱۴۰۳   |  18-09-2024

سەر لە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەرمانان،، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەیی “سینا محەممەدی” لە ئاوایی بڵوانئاوا و بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدان، ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.
شایانی باسە، سینا محەممەدی تەمەن ٢٤ ساڵ، خوێندکاری بەشی کۆمەڵناسییە لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی سینا محەممەدی لەبەر دەستدا نییە.