دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە دیواندەرە
پێنجشەممە ۲۴-۰۳-۱۴۰۳   |  13-06-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردان، فەرید بادیدەست خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان، لە ماڵەکەی خۆی لەو شارەدا دەستبەسەر کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی فەرید بادیدەست و بەبێ هیچ هۆکارێک وێڕای بەکارهێنانی توندوتیژی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. شایانی باسە، ناوبراو دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.