دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە دیواندەرە
هەینی ۲۳-۰۶-۱۴۰۳   |  13-09-2024
ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی “میلاد پیرانی” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “قەڵاکۆن”ی دیواندەرە، بەبێ هیچ هۆکارێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاری سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نییە. جێگای ئاماژەیە، لەگەڵ دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا تا ئێستا، لانیکەم شەش هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.