فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە دیواندەرە
دوشەممە ۲۹-۱۱-۱۴۰۳   |  17-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، “جەواد سەواری” دوای بانگکران و ڕۆیشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لە دیواندەرە دەستبەسەر کرا.
ئەم هاووڵاتییە دادخوازە پێشتر لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە هەڕەشەی لێکرابوو کە لە ئەگەری ئامادە نەبوونی لە ئیدارەی ئیتلاعات، دەستبەسەر دەکرێت. جەواد سەواری، لە خەزەڵوەری پارەکە و لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگکرا بوو، کە لە ئەگەری بەڕێوەبردنی ڕێورەسمی ساڵیادی گیانبەختکردنی برایەکەی هەڕەشەی لێ کرا بوو. تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ جەواد سەواری لەبەر دەستدا نییە.