دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە دێهگولان
دوشەممە ۰۳-۰۷-۱۴۰۲   |  25-09-2023
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی محەممەد زەندکەریمی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری بڵواناوا سەر بە دێهگولان و ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
شایانی باسە، ناوبراو بە شێوەیەکی دڕندانە لە لایەن کۆمەڵێک لە هێزەکانی سپای پاسدارانەوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ محەممەد زەندکەریمی لە بەردەستدا نییە. هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کردنی ئەم لاوە، ڕگەیاندنەکانی سەر بە سپای پاسداران بە شێوەیەکی چەواشەکارانە بانگەشەی ئەوەیان بڵاو کردەتەوە کە لە “ئۆپراسیۆنێکی ئیتلاعاتی”دا “دژبەرێکی” خۆیان لەو شارە دەستبەسەر کردووە.