فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان
هەینی ۲۶-۰۸-۱۴۰۲   |  17-11-2023

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “زانیار فەتاحییان”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر، زانیار فەتاحیان، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لەمشارە دەستبەسەر و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی زانیار لەسەر بارودۆخی ڕاگرتنی تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لاوە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.