فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان
دوشەممە ۳۱-۰۲-۱۴۰۳   |  20-05-2024

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ی گوڵان، “ئیبراهیم ناسری” یەکێک لە خێرخوازانی شاری بۆکان کە لە بواری دروست کردنی قوتابخانە چالاکی خێرخوازانەی هەیە، لە دوای بانگکران و سەردانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی گوڵان لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنەوە ئاگادار کرابوو کە سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان بکات. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئیبراهیم ناسری لەبەر دەستدا نییە.