فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان
پێنجشەممە ۰۳-۰۸-۱۴۰۳   |  24-10-2024

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەزەڵوە، میلاد ناسری، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “کانیڕەش” سەر بە شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بەبێ هیچ هۆکارێک لە گوندی “کانیڕەش” دەستبەسەر کراوە و پاش دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوه و بنەماڵەکەی سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەکیان نییە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.