فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان
چوارشەممە ۰۳-۰۲-۱۴۰۴   |  23-04-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ خاکەلێوەی ١٤٠٤، “ئیحسان حەمزەزادە” قوتابی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “قالوێ” سەربە شاری بۆکان و دانیشتووی میراوای ئەمشارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری بۆکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی حەمزەزادە لەم بارەیەوە وتی: “ئیحسان قوتابی پۆلی ١١ی قوتابخانەی مێعراج لە شاری بۆکانە و بە هۆی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراوە.” ئەم سەرچاوەیە هەروەها وتی کە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سەرەتا بە فێڵ ئیحسانیان بۆ کتێبخانەی گشتی شاری بۆکان بانگ کردووە و چەند ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم تازەلاوە تەمەن ١٧ ساڵە لەبەر دەست نییە.