دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری سەقز
یەکشەممە ۰۱-۰۴-۱۴۰۴   |  22-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “زاهید حەجەری” تەمەن ٤٧ ساڵ لە خانەباغەکەی خۆیدا لەمشارە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان ڕژاونەتە خانەباغی ئەم هاووڵاتییە و پاش دەستبەسەر کرانی، بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی بڵاونەکراوەتەوە.