فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری سنە
شەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۲   |  17-02-2024

هاووڵاتییەکی گەنجی خەڵکی شاری سنە، بەهۆی بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک لە لاپەڕەی ئێنستاگرامەکەیدا سەبارەت بە “بەشداری نەکردن لە دەنگدان بە هەڵبژاردنەکانی مەجلسی کۆماری ئیسلامی”، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕێبەندان، مازیار مەلەکی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، لە بەرانبەر گەراژی ئەو شارە دەستبەسەرکراوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مازیار مەلەکی دوای دەستبەسەربوون بە بەکارهێنانی توندوتیژی بە ئۆتۆمبێلێکی سپی جۆری پژۆ بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە. شایانی باسە، مازیار مەلەکی ساڵی ڕابردوو و لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ماوەی مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.