دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری سەقز
چوارشەممە ۱۷-۱۱-۱۴۰۳   |  05-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕێبەندان، “هاوڕێ شافیعی” تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەمشارە، دەستبەسەر کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاوڕێ شافیعی لە دووکانی خۆی لە مەییدان شانازی سەقز دەستبەسەر کراوە. تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.