فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری سەقز
پێنجشەممە ۲۳-۱۲-۱۴۰۳   |  13-03-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەممە، “عەبدوڵڵا ئەحمەدزادە” چالاکی کولتووری تەمەن ٤٥ ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی حەماڵاوای سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی عەبدوڵڵا ئەحمەدزادە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات پاش دەستبەسەرکرانی ئەو چالاکە کولتوورییە، ماڵەکەیان بە تەواوی پشکنیوە. عەبدوڵڵا ئەحمەدزادە وەکوو یەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کولتووریی “هەلەبجە”ی سەقز، ساڵانە چالاکیی کولتووریی جیاوازی لە ساڵیادی کیمیابارانی هەلەبجە لە لایەن حکومەتی بەعسی عێراقەوە هەبووە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.