فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری قوروە
دوشەممە ۱۷-۰۷-۱۴۰۲   |  09-10-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ١٥ی ڕەزبەر، میلاد حەیدەریان، خەڵکی شاری قوروە لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، لە شەقامی “ڕەئوف”ی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کرانی میلاد حەیدریان، هێزەکانی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم لاوە و سەرەڕای پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی ناوبراودا داگرتووە. شایانی باسە، میلاد حەیدەریان دوای دەستبەسەر کرانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری قوروە، بۆ دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواستراوەتەوە. تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ میلادی حەیدەریان بەر دەستدا نییە.