فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری مەریوان
سێشەممە ۰۷-۰۵-۱۴۰۴   |  29-07-2025

بە پێی زانیارییەکان، ئێوارەی دووشەممە ۶ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ڕۆزگار نووری، تەمەن ۲۰ ساڵ و خەڵکی گوندی “سەرهۆیە”ی سەر بە کەڵاتەرزانی شاری سنە و دانیشتووی شاری مەریوان دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆزگار نووری لە گەڕەکی کانی دیناری شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە، ڕۆزگار نووری بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی لەبەر دەستدا نییە.