فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری مەهاباد
هەینی ۱۲-۱۱-۱۴۰۳   |  31-01-2025

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “کەیوان نیکنام” لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕاپێجی شوێنێکی نادیار کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە سەپێندراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.