دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری مەهاباد
پێنجشەممە ۲۵-۱۱-۱۴۰۳   |  13-02-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، “دیاکۆ خزری” تەمەن ٣٨ساڵ و خەڵکی گوندی “شیلان ئاوێ” سەر بە شاری مەهاباد و یەکێک لە ئەندامی بنەماڵە دادخوازەکانی ئەمشارە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵی بنەماڵەیی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بنەماڵەی دیاکۆ خزری بە مەبەستی زانیاری لەسەر چارەنووس و باروودۆخی تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان لە وڵامدانەوەیان خۆ دەبوێرن. تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.