فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری مەهاباد
شەممە ۲۰-۰۲-۱۴۰۴   |  10-05-2025

بە پێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ هەینی ١٩ی گوڵانی ١٤٠٤، “عەلی دانش” تەمەن ٣٢ ساڵ، دووكاندار و خەڵكی شاری مەهاباد، لە ئەنجامی هێرشی هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە دەستبەسەر كرا.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی دانش، دەستبەسەركرانی ئەم هاووڵاتییە بە بەكارهێنانی توندوتیژی و لێدان بووە. تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، تۆمەتە سەپێندراوەكان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.