فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری مەهاباد
یەکشەممە ۲۱-۰۲-۱۴۰۴   |  11-05-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کاتژمێر چواری بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ۱۹ی گوڵانی ١٤٠٤، سامرەند وجوودی، تەمەن ۳۸ ساڵ و خەڵکی شاری مەھاباد، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان، لەو شارەدا دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی وجوودی، دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە بە بەکارھێنانی توندوتیژی و لێدانەوە ڕووی داوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.