فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری مەهاباد
هەینی ۳۰-۰۳-۱۴۰۴   |  20-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی “سروش یوسف زادە” خەڵکی مەهابا ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی پێنجشەممە، هێزە ئەمنییەکان ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵی باوکی بە شێوەی توندووتیژانە دەستبەسەر کردووە و دواتر دەستیان بە سەر مۆبایلی خۆی، باوک و براکەیدا گرتووە. تاکاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەست نییە.