فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لەشاری بۆکان
یەکشەممە ۱۱-۰۳-۱۴۰۴   |  01-06-2025

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ۱۰ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئەفشین ساعیدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا و بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە گواسترایەوە. شایانی باسە، ناوبراو لەم دواییانەدا لە لایەن دادگای تاوانەکانی ڕژیم لە بۆکان بە تۆمەتی «پڕۆپاگەندەی دژی حکومەت» حوکمی سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو. ئەفشین ساعیدی پێشتریش لە ڕێکەوتی ۴ی بەفرانباری ١٤٠٣، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە بۆکان، دەستبەسەر کرابوو.