دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شنۆ
یەکشەممە ۱۸-۰۳-۱۴۰۴   |  08-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی “رەزا عزەت تاج”، خەڵکی ئاوایی “شاوانێ”ی سەر بە شاری شنۆ، دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، دەستبەسەر کردنی ئەم هاووڵاتییە دوای بانگ کرانی لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفونی و ئامادە بوونی لە ئیدارەی ئیتلاعات ئەنجام دراوە. شایانی باسە ناوبراو لە رێکەوتی ٦ پوشپەڕی ١٤٠٠، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ١٣ ڕۆژ دەستبەسەر بوونی لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتی ورمێ، لە رێکەوتی ١٨ی پوشپەڕ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.