فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە بانە
هەینی ۲۲-۱۰-۱۴۰۲   |  12-01-2024

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی چۆمان سەر بە شاری بانە و دانیشتووی ئەو شارە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەماوەی یەک دوو ڕۆژی ڕابردوودا، موحسین عەزیزی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی بانە لە ئەنجامی هێرشی زیاتر لە ٦٠ کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە دەستبەسەر کرا. بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی عەزیزی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە سازکردنی جەوی ترساندن و تۆقاندن ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگرتنەکەی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.