دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنیێەکانی ڕژیم لە مەهاباد
شەممە ۲۱-۱۱-۱۴۰۲   |  10-02-2024
بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕێبەندان، سۆران پاچیدە هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «قەباغکەندی» سەر بە مەهاباد، لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵی ناوبراو لەو گوندە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، دەستبەسەرکرانی سۆران پاچیدە تەمەن ٣١ ساڵ بەبێ هیچ هۆکارێک و بە بەکارهێنانی توندوتیژی بووە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.