فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شنۆ
چوارشەممە ۱۲-۰۲-۱۴۰۳   |  01-05-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان، “هادی لاوە” هونەرمەندی لاوی خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی هادی لاوە بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە ئەم گۆرانیبێژەیان دەستبەسەر کردووە و تاکوو ئێستا شوێنی دەستبەسەرگەی ناوبراو نادیارە. تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، بەدواداچوونی بنەماڵەی هادی لاوە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ڕۆڵەکەیان بێ وەڵام ماوەتەوە.