دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە پیرانشار
دوشەممە ۰۷-۰۳-۱۴۰۳   |  27-05-2024
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردان، “عومەر بوزغەم” خەڵکی گوندی “ترکەش” سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە بەکارهێنانی توندوتیژی و هێرش بۆ سەر ماڵەکەی و بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس، تۆمەتەکانی وەپاڵدراو و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.