فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە میاندواو
هەینی ۰۶-۱۱-۱۴۰۲   |  26-01-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی میاندواو هێرشیان کردە سەر ماڵی شەهرام ڕەنجبەر لە گوندی «گامێش گوڵی» و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ هیچ هۆکارێک و بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بێڕێزیکردن بە ناوبراو و بنەماڵەکەی، دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و چارەنووس و شوێنی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ناوبراو لەبەر دەستدا نییە، هەروەها بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەم بارەیەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.