
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گوڵانی ١٤٠٤، محەممەد محەممەدی (شێخاڵی) لە دەستبەسەركراوانی بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی” و خەڵكی گوندی شیناوای سەر بە پیرانشار، لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە گواسترایەوە.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەشەممەی پارەکە، دوای چوار مانگ لێپرسینەوە و دەستبەسەركران بە دانانی بارمتەی ٢ ملیاردی و بە شێوەی كاتی تا كاتیی كۆتاییهاتنی دادگاییەكەی لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە ئازاد كرابوو. محەممەد محەممەدی (شێخاڵی) ڕۆژی یەكشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ و لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ یەكێك لە دەستبەسەرگەكانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە ورمێ گواسترابوویەوە. ناوبراو لە كۆتاییدا دوای ٤ مانگ دەستبەسەر كران، لە ڕێكەوتی ١ی ڕەشەممەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی دوو ملیاردی و بە شێوەی كاتی لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە ئازاد كرابوو. شایانی باسە، ناوبراو دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی پیرانشار بە تۆمەتی “ئەندامییەتی لە حیزبێکی کوردستانی” حوکمی دوو ساڵ بەندكرانی بەسەردا سەپێندرابوو و ئەم حوکمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی ڕژیم پشتڕاست كرابوویەوە.