دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە گوندی “زمێ”لە شنۆ
یەکشەممە ۱۳-۰۳-۱۴۰۳   |  02-06-2024
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بە هێرش کردن بۆ سەر ماڵی بنەماڵەیی مەتین مەهدیزادە ناسراو بە (زانیار) لە گوندی “زمێ” سەر بە شنۆ ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی چالاکیی مەزهەبیی ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.