دەستبەسەر کرانی هاوڵاتیەکی خەڵکی شنۆ
پێنجشەممە ۱۳-۰۵-۱۴۰۱   |  04-08-2022

نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بە بێ هیچ هۆکارێک هەڵیان کوتاوەتە سەر مالی لاوێکی خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ بە ناوی ئومید شادیخا و دوای گەڕان و پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەریان کردووە. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ئومید شادیخا و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.