ڕۆژی چوارشەممە ٩ی جۆزەردان، هۆشمەند مۆرادی، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی تیکاب و دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان دوای ئەوەی چوونەتە ناو ماڵی بنەماڵەیی هۆشمەند مۆرادی، ناوبراویان بە بەکاربردنی توندوتیژی دەستبەسەر کردووە، هەروەها هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر مۆبایلی هۆشمەند مورادی داگرتووە و هاوکاتیش ماڵی بنەماڵەیی ناوبراویان پشکنیوە. جێگای ئاماژەیە، هۆشمەند مۆرادی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، بە لەبەر چاوگرتنی ئەم جارە، سێ جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لەژێر ئەشکەنجە و لێداندا بووە کە هەواڵی دەستبەسەرکرانی میدیایی نەکراوەتەوە. ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەری درێژماوەی ساڵی ڕابردوودا، تووشی نەخۆشی بووە ودوای ئازادکرانی، بۆ ماوەی یەک مانگ لە نەخۆشخانەکانی تاران خەوێندرابوو.