دەستبەسەر کرانی هونەرمەندێکی خەڵکی پیرانشار
یەکشەممە ۱۴-۰۵-۱۴۰۳   |  04-08-2024

ڕۆژی شەممە ١٣ی گەلاوێژ، تەها ڕەسووڵیان هونەرمەندی خەڵکی پیرانشار دوای بانگکرانی بۆ ناوەندی بەڕیوەبەری سزاکانی ئەم شارە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران، دەستبەسەر کرا و بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تەها ڕەسووڵیان پێشتر لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لەحیزبە نەیارەکانی ڕژیم” و “هەوڵدان لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی” بە گشتی حوکمی ٧ ساڵ و ١٠ مانگی زیندانی بەسەرا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو گوڵانی پارەکە، لە دۆسیەکی دیکەدا لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی پیرانشار بە تۆمەتی “تێکدانی ئارامی و ئاسایشی گشتی” بە سێ مانگ بەندکران و ٤٠ زەربە شەلاق مەحکووم کرابوو.