دەستبەسەر کرانی هونەرمەند و گرافیستێک لە شاری سنە
چوارشەممە ۲۷-۰۷-۱۴۰۱   |  19-10-2022
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٧ی ڕەزبەر، گرافیست و هونەرمەند ئاترین ئازەرفەر خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەتی رژیمەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە شوێنی بەندکران و چارەنووسی ئەو هونەرمەندە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.