دەستبەسەر کرانی هووڵاتییەکی دیکە لە شاری مەهاباد
پێنجشەممە ۱۱-۱۱-۱۴۰۳   |  30-01-2025
لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان لە شاری مەهاباد، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندان، “وەهاب خەدیریپوور” هاووڵاتیی تەمەن ٣١ساڵە و خەڵکی شاری مەهاباد دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا.
شایانی باسە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەرەبەیانی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و ماڵەکەیان پشکنی بوو. ناوبراو هەروەها ڕۆژی دووشەممە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگکراوە و دوای چەند کاتژمێرێک لێکۆڵینەوە ئازاد کرابوو. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی و تۆمەتە هەڵبەستراوەکان دژبە وەهاب خەدیریپوور لەبەر دەستدا نییە.