فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هەتاو ئەکرەمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان
هەینی ۱۱-۰۳-۱۴۰۳   |  31-05-2024

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی پێنجشەممە ١٠ی جۆزەردان، “هەتاو ئەکرەمی” هاووڵاتیی تەمەن ٤٢ ساڵی خەڵکی تیکاب لە گوندی “ئینگیجە”ی سەر بە شاری بۆکان لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سەر ماڵی دایک و بابی دەستبەسەر کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئەکرەمی، نزیک بە بیست کەس لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دایک و باوکی هەتاو ئەکرەمی و ئەو هاووڵاتییەیان لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کردووە.
هەروەها، هێزەکانی سپای پاسداران دوای دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە، ماڵی دایک و باوکیان بەتەواوی پشکنیوە. هەتاو ئەکرەمی، ئامۆزای مێهران ئەکرەمی، لاوی گیانبەختکردوو لەژێر ئەشکەنجەی ئیدارەی ئیتلاعاتە. مێهران ئەکرەمی لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی” و لە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە شاری سەقز دەستبەسەر کرابوو و ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢  لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز گیانی لەدەستدا. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە شوێن و بارودۆخی ڕاگرتنی هەتاو ئەکرەمی و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.