فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هەشت چالاکی ژینگەپارێز لە گێلان
چوارشەممە ۲۴-۰۵-۱۴۰۳   |  14-08-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداڕان، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی لانیکەم ٨ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی گیەڵان بە ناوەکانی “محەممەد پەروین”، “ماریا خانی”، “جەهانگیر ئازادی”، “لوتفوڵڵا پەرویز”، “حەمیدڕەزا ڕەحیمیان”، “سەلمان پەرهان”، “عەلی فەرەج خانی” و “مستەفا ڕۆستەمی” و بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەریان کردوون.
شایانی باسە، ئەو کەسانە لە هاوکارانی کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ بە ناوی “ڕزگاریی زاگرۆس” بوون و چالاکانە لە کونتڕۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکانی ماوەی ڕابردووی دارستانەکانی ئەو ناوچەیە بەشدارییان کردووە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هەشت چالاکە مەدەنی و ژینگە پارێزە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان لەو بوارەدا بەبێ ئاکام ماوەتەوە.