دەستبەسەر کرانی هەمراز سادقی لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە تاران
سێشەممە ۲۳-۰۵-۱۴۰۳   |  13-08-2024
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، هەمراز سادقی تەمەن ٤٠ ساڵ و دانیشتووی تاران، ڕۆژی شەممە ٢٠ی گەلاوێژ بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی یەک ساڵ بەندکرانەکەی بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت” لە ڕێگای چالاکی کردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەێ زیندانی ئێڤین کرا.
ئەو هاووڵاتییە ناڕازییە، لە زومرەی ژنانی دژ بە حیجابی زۆرەملێ و ناسراو بە کچانی شەقامی ئینقلاب بوو کە پێشتر لە مانگی ڕەشەممەی ١٣٩٦ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای ماوەیەک بە بڕیاری دابینکردنی بارمتە ئازاد کرابوو. هەمڕاز سادقی دواتر لەلایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت” حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.