فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ١٠ چالاکی مەدەنی لە کامیاران
پێنجشەممە ۰۴-۰۵-۱۴۰۳   |  25-07-2024

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوانیمەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان بردووەتە سەر ڕێستۆرانتی «کوێستان» لە جادەی نێوان سنە بۆ کامیاران و لانیکەم ١٠ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزییان دەستبەسەر کردووە.
ناسنامەی شەش کەس لەو کەسانەی دەستبەسەر کراون بە ناوەکانی “فەریدە وەیسی” خەڵکی پاوە، “حەمید سەوزە”، “فەرزین موەفەقی”، “ئەمیر نەدیمی”، “حیسام مەهدی” لە مامۆستایانی قوتابخانە و “ئامانج قوربانی” خەڵکی کامیاران ئاشکرا کراوە. شایانی باسە، ئەم کەسانە لە دوای ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئیسماعیل کەریمی چالاکی ژینگەپارێز کە سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدابوو، لە ڕێستۆرانی کوێستان دەستبەسەر کراون.