دەستبەسەر کرانی ١١ چالاکی مەدەنی و سیاسی لە شاری جۆلفا
شەممە ۲۳-۱۰-۱۴۰۲   |  13-01-2024
ڕۆژی هەینی ٢٢ی بەفرانبار، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی کە بە مەبەستی دیدار لەگەڵ بنەماڵەی “مێهرعەلی بەیگلوو” هەڵسووڕاوی دەستبەسەر کراو چوو بوونە شاری جۆلفا، لانیکەم ١١ کەسیان لە لایەن هێزەکانی پۆلیس دەستبەسەر کران.
ناوی ئەم ١١ چالاکە بریتییە لە: “یۆنس زارێعیون، مۆحسین گەنجی، محممەدڕەزا مۆەحێد، ئیبراهیم ئاسمانی، سیامەک کووشی، داوود عەزیمزادە، حەبیب نێگەهبان، مۆختار ئیبراهیمی، کەریم ئیسماعیل زادە، بەهلوول قەنبەری و حامێد یەگانەپوور”. شایانی باسە، ئەم کەسانە دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە و زەوت کرانی پێناسەکانیان، ئازاد کراون و ژمارەیەکیشیان هێشتا هەر لە زیندان ڕاگیراون.