دەستبەسەر کرانی ١٢ هەووڵاتیی لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە زاهێدان
شەممە ۳۰-۰۱-۱۴۰۴   |  19-04-2025

ڕۆژی هەینی ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، هێزەکانی ڕژیم لە شاری زاهێدان لانیکەم ١٢ هاووڵاتیی لەوانە دوو منداڵیان دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندانی ناوەندیی ئەمشارە کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ١٢ کەسی خەڵکی گوندەکانی “چاڵ ئەحمەد، ئیسماعیل ئاوا، سورنایی و قەڵابید”ی سەر بەزاهێدان بە ناوەکانی “حسان نەسیری مۆتڵەق” تەمەن ١٥ ساڵ، منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ وێڕای باوکی بەناوی “ئەکبەر شەبەخش تەمەن ٤٥ ساڵ، “عەزیز نەسیری مۆتلەق” تەمەن ٤٣ ساڵ، “نەجات قەنبەرزەهی” تەمەن ٣٥ ساڵ وێڕای برازاکەی، “شیرمحەممەد نەسیری مۆتلەق”، “عەتامحەممەد نەسیری موتلەق”، “ئێسحاق قەنبەرزەهی”، “وەحید شەبەخش”، “مورتێزا قەنبەرزەهی” و “عارف شەبەخش” تەمەن ١٩ ساڵ، بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراون.