فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ١٣٢ هاووڵاتیی لە ماوەی مانگی گوڵانی ئەمساڵ
سێشەممە ۱۳-۰۳-۱۴۰۴   |  03-06-2025

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی مانگی گوڵانی ئەمسال، لانیکەم ۱۳۲ هاووڵاتی کە ناسنامەیان بە تەواوی ئاشکرا کراوە، لە تەواوی شارەکانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
ئەو ئامارە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی ۹ حاڵەت واتا ۶٪ کەم بووەتەوە. لە ماوەی مانگی گوڵانی ٢٠٢٤دا، لانیکەم ۱۴۱ هاووڵاتی دەستبەسەر کرابوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانیکەم ۹ چالاکی بواری مافەکانی ژنان، ۴ منداڵ، ۵۴ هاووڵاتیی کورد، ۲۹ هاووڵاتیی بەلووچ و ۶ هاووڵاتیی بەهایی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی دەستبەسەر کراون یاخود ڕفێندراون و زیاترین حاڵەتەکانی دەستبەسەرکران، لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە ۲۹ حاڵەتەوە تۆمار کراوە.