فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ١٤٧ هاووڵاتییلە شارەکانی ئێران لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا
چوارشەممە ۱۵-۰۵-۱۴۰۴   |  06-08-2025

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی مانگی جولای ٢٠٢٥دا، لانیکەم ۱۴۷ هاووڵاتیی کە ناسنامەیان بە تەواوی ئاشکرا کراوە، لە تەواوی شارەکانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
ئەو ئامارە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی ۵۵ حاڵەت واتا ۶۰٪ زیادی کردووە. لە ماوەی مانگی جولای ٢٠٢٤دا، لانیکەم ۹۲ هاووڵاتی دەستبەسەر کرابوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانیکەم ۱۷ چالاکی ژن، ۳ منداڵ، ۸۱ هاووڵاتیی کورد، ۱۸ هاووڵاتیی بەلووچ و ۷ چالاکی بەهایی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون و زیاترین حاڵەتەکانی دەستبەسەرکران لە پارێزگای ورمێ بە ۴۰ حاڵەتەوە تۆمار کراوە.